Aynur Ekiz,Muhammet Ali Kemal
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لە لەندەن هێنا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەنجامداوە و تیایدا دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین تاوتوێکراون.
ئەردۆغان و شا سەلمان، جەختیان لە گرنگیی یەک هەڵوێستیی موسڵمانان کردووەتەوە و بیروڕایان سەبارەت بە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی کە بڕیارە رۆژی هەینی لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت، ئاڵوگۆڕکردووە.