Ekip
15 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
بودابێست - AA
گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و شەهیدکردنی 60 فه‌ڵه‌ستینی به‌شدار له خۆپیشاندانه‌كانی سنووری كه‌رتی غه‌ززه و برینداربوونی زیاد له دوو هه‌زارو 770 كه‌سی دیكه، له میدیاكانی ئه‌ورووپادا به‌فراوانی باسی لێوه‌كرا.
له نووسینی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی گاردیاندا كه یه‌كێكه له رۆژنامه دیاره‌كانی به‌ریتانیا، گوزارشتی "بۆچوونی گاردیان له‌باره‌ی ته‌قه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه: كۆتایی بهێنن به كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك" به‌كارهێنرا.
له نووسینه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ربازانی سوپایه‌كی دیموكرات و ژێر كۆنترۆڵی چاودێری مه‌ده‌نی، هێرشكردنی بۆ سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندهرانەی كه ته‌واویان بێ چه‌ك بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان دروستنه‌ده‌كرد و كوشتیان مایه‌ی لێبووردن نییه. هاوكات ئیدانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل كراوه به‌رامبه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
گاردیان باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه له‌ژێر گه‌مارۆدایه، ئیسرائیل دوو ملیۆن كه‌سی له‌پشت په‌رژینی ته‌ل و خاڵی چاودێری سه‌ربازییه‌وه زیندانیی كردووه، هه‌روه‌ها به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا بۆ قودس به "زیان گه‌یاندن به چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئاشتیی و، هه‌نگاوێكی بێ منه‌ت و هاندان" له‌قه‌ڵه‌مداوه و ره‌خنه‌ی لێگرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، كه پڕخوێوونهرترین رۆژنامه‌ی به‌ریتانیایه، به ناونیشانی "ده‌ریاچه‌ی خوێن" باسی له‌وه كردووه كه بژارده‌ی نوێی باڵیۆزخانه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته ماڵ به‌سه‌ر خوێنی مرۆڤه‌كانه‌وه.
كه‌ناڵی هه‌واڵی سكای نیوزی به‌ریتانی، له ماڵپه‌ڕی خۆیدا رایگه‌یاند: "له‌كاتی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس 58 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه شەهیدکران كه منداڵی ساواشیان له‌نێودابوو".
كه‌ناڵی هه‌واڵی بی بی سی، له ماڵپه‌ڕی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه "بارگرژی كه‌رتی غه‌ززه له‌پاش مه‌رگه‌ساتترین رۆژ له 2014ه‌وه تا ئێستا".
- ئه‌ڵمانیا
رۆژنامه‌ی Tageszeitung به سه‌ردێڕی "ئاگر و ئاگرتێبهردهر" دوو وێنه‌ی پڕۆتێستۆكانی غه‌ززه‌ی داناوه و باسی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له قودسكردووه. لە هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌ربازانی ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینییان شەهید کردووە و هه‌زارانیان برینداركردووه.
- فه‌ره‌نسا
رۆژنامه‌ی Liberation به‌سه‌ردێڕی "قودس-غه‌ززه، باڵیۆزخانه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵكوژییه‌ك"، هه‌واڵێكی ئاماده‌كردووه كه له‌لایه‌ك هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه و له‌لایه‌كیش هه‌واڵی شەهیدبوونی زیاتر له 50 فه‌ڵه‌ستینی و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه و جه‌ختی له رسته‌ی، "رۆژه گه‌وره‌كه‌ت، رۆژێكی كوشنده‌بوو" بۆ دۆناڵد ترەمپ كردووه‌ته‌وه.
- هۆڵه‌ندا
رۆژنامه‌ی De Volkskrant له‌هه‌واڵێكدا كه به‌سه‌ردێڕی "ده‌ریاچه‌یه‌ك خوێن له‌ڕۆژی له‌دایكبوونی ئیسرائیل‌دا" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له 70 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ئیسرائیل‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا گوازراوه‌ته‌وه بۆ قودس و له‌و ڕۆژه‌دا زیاتر له 50 فه‌ڵه‌ستینی به‌ده‌ستی سه‌ربازانی ئیسرائیل كوژراون و هه‌ردوو بابه‌ته‌كه له لایه‌ن جیهانه‌وه ئیدانه‌كراوه.
- ئیسپانیا
رۆژنامه‌ی El Pais هه‌واڵێكی به‌سه‌ردێڕی "ئیسرائیلی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رهه‌ق به‌و فه‌ڵه‌ستینییانه ئه‌نجامدا كه دژایه‌تیی ئه‌مریكایان كرد" نووسیوه.
- یۆنان
رۆژنامه‌ی Ta Nea به‌سه‌ردێڕی "كۆمه‌ڵكوژی" هه‌واڵێكی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نووسیوه و ئاماژه‌ی به گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی كردووه له رووداوه‌كانی غه‌ززه‌دا.
- هه‌نگاریا
رۆژنامه‌ی Magyar İdök به‌سه‌ردێڕی "ده‌ریایه‌ك خوێن یاوه‌ریی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای كرد"، هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كردووه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه رێوڕه‌سمه‌كه له‌نێوان كاردانه‌وه جیهانی و خۆپیشاندانی خوێناویی فهڵهستینییهكاندا به‌ڕێوه‌چووه.