Kaan Bozdoğan
30 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاو کراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، رهجهب تهیب ئهردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر ههریهك له به سەرکەوتوویی به ئهنجام گهیشتنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان رووسیا-ئۆکراینا کە ماوەیەکی زۆر کاریان لەسەر كردووه، و کەوتنەکاری رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ کە بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان پەرەیان پێداوه.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە درێژکردنەوەی میکانیزمەکە کە لە مانگی تشرینی دووەم ماوەکەی کۆتایی دێت، لە بەرژەوەندی هاوبەشدایە و جهختی لهوهكردهوه بەردەوامن لە کارکردن لەسەر بابەتی بێپچڕان هەناردەکردنی پەین و بەرهەمی دانەوێڵەی رووسیا.
ههروهها لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو لهپێناو کردنەوەی رێگا لەبەردەم پێشهاتە ئەرێنییەکان پێویستە هەنگاو بە ئاراستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان بهاوێژرێت و چاوەڕوانی ئەوە لە رووسیا دەکرێت هەنگاو بۆ ئاسانکاری ئەم پێواژووە و لە سەروویهوه پرسی لکاندنی هەندێک ناوچەی ئۆکراینا بە رووسیا، بنێت.
رهجهب تهیب ئهردۆغان داوای لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین کرد دەرفەتێکی دیکە بە دانوستانەکان بدات و جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەن رۆڵی ئاسانکاری لەم پێواژووەدا بگێڕن.