Mazın Asad
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدو گوتی: "ده‌مه‌وێت له ریال مه‌درید واز له تۆپی پێی بهێنم".
رۆناڵدو له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی La Sextaی ئیسپانی، رایگه‌یاند بایه‌خ به هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان و مانچسته‌ر سیتی نادات بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ نێو ریزه‌كانیان.
كریستیانۆ رۆناڵدو كه بۆنده‌كه‌ی له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی پێ دێت، داوای نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كرد و گوتیشی: "لێره‌دا قۆناغی باش و خراپم به‌سه‌ر برد. هه‌ندێك جار له نێو ره‌وشێكی خراپ‌دا بووم، به‌ڵام ئیتر دڵخۆشم. به دڵسۆزییه‌وه ده‌ڵێم كه یانه‌یه‌كی باشتر له ریال مه‌درید نابینم. ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه بكه‌ین ئه‌وه له مه‌درید باشتر نییه".
-"تاوه‌كو ته‌مه‌نی 41 ساڵی ده‌مه‌وێ یاری بكه‌م".
رۆناڵدو هیواخوازه تاوه‌كو ته‌مه‌نی 41 ساڵ یاری بكات و گوتیشی: "ده‌مه‌وێت له گشت یارییه‌كاندا یاری بكه‌م. ئه‌مه تاوانی منه. ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر حه‌قن كاتێك پێم ده‌ڵێن "ئیتر له ته‌مه‌نی 20 ساڵ نێت و ئاگاداری خۆت ببه". پێویسته فێری هه‌ندێك شت بم بۆ رێگریكردن له ویستی یاریكردنم له هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا. به‌ڵێن ده‌ده‌م بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دۆخه".
كریستیانۆ رۆناڵدو روونیشی كرده‌وه كه پێكانه‌كه‌ی دوێنێی له‌كاتی مه‌شقكردندا حاڵه‌تێكی گرنگ نییه و بۆیه به‌شداری له یاری كۆتایی خولی یانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات كه رۆژی شه‌ممه 28ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت و راشیگه‌یاند كه سه‌دا 100 بۆ ئه‌و یارییه ئاماده‌یه و هه‌روه‌ها گوتیشی: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ یاری كۆتایی ساڵی 2014 له نێو ره‌وشێكی باشترم. دڵنیام له‌وه‌ی كه رۆژی شه‌ممه كریستیانۆ باشترین ئاستی خۆی نیشان ده‌دات".