Mohammed Baqi Hussein
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
دادگای شاری بروگ لە به‌لجیكا بڕیاری دا، فه‌خرییه ئێرداڵ کە یه‌كێكە له ئه‌نجامده‌رانی تاوانی كوشتنی بازرگانی تورك ئۆزده‌میر سابانجی و ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی DHKP-C-یە، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی کە له توركیا ئه‌نجامی داون له به‌لجیكا دادگایی بكرێت.
ئێرداڵی هه‌ڵاتوو له ماڵه‌كه‌ی كه تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ربوو، به‌شداریی له دانیشتنی دادگای بروگدا نه‌كرد. داواكاری گشتی پێشنیازی كرد ئێرداڵ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كوشتنی سابانجیدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆیۆتاسا هاڵوك گیۆرگیون و سكرتێره‌كه‌ی نیلگیون هاسهفه-ش له به‌لجیكا دادگایی بكرێت.
دادوه‌ر گوێی له پارێزه‌رانی هه‌ردوولا گرت و بڕیاری دا به غیابی تۆمه‌تبار فەخرییە ئێرداڵ دادگایی بكات. به‌وپێیه ئێرداڵ له دادگای سزا قورسه‌كانی بروگ به تاوانی كوشتن دادگایی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ئێرداڵ تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به 20 ساڵ زیندانی سزابدرێت.
- كوشتنی سابانجی
بازرگان سابانجی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆیۆتاسا هاڵوك گیۆرگیون و سكرتێره‌كه‌ی نیلگیون هاسهفه رۆژی 9ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1996 له سابانجی سه‌نته‌ر له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانیDHKP-C-وه كوژران.
دواتر ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه له‌لایه‌ن فه‌خرییه ئێرداڵ، ئیسماعیل ئاككۆڵ و موسته‌فا دویار-ه‌وه ئه‌نجام دراوه.
دویار ده‌ستگیركرا و خرایه زیندان و ساڵی 1999 له‌كاتی یاخیبوونی به‌ندكراواندا له به‌ندیخانه كوژرا و ئێرداڵ و ئاككۆڵ-یش هه‌ڵاتن.
ئاككۆڵ دواتر له یۆنان دادگایی كرا و ئازاد كرا، دواتریش به رێگای نایاسایی گه‌ڕایه‌وه توركیا و ده‌ستگیر كرا.
ئێرداڵیش ساڵی 1999 له شاری نۆكی به‌لجیكا له‌كاتی سووتانی ئه‌و ئه‌پارتمانه‌ی تێیدا ده‌ژیا، به پاسپۆرتی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرا. دوای ساڵێك به‌ندكردن ئێرداڵ سزاكه‌ی بۆ گۆڕدرا به ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵدا. دواتریش ساڵی 2006 له ماڵه‌كه هه‌ڵات و ساڵی دواتر له‌دانیشتنی دادگادا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوبراو، بڕیاری بێتاوانیی بۆ ده‌رچوو. له‌ئێستاشدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه نازانرێ ناوبراو له‌كوێیه.