Sayed Khodaiberdi Sadat
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
كابول – AA
٢٧٥ چه‌كداری تاڵیبان له هه‌ردوو ویلایه‌تی سارپول و به‌لخ باكووری ئه‌فغانستان چه‌كه‌كانیان دانا و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌فغانستان، فاواد ئامان به میدیاكارانی راگه‌یاند، ١٥٠ چه‌كداری تاڵیبان له شارۆچكه‌ی باهاب سەربە ویلایه‌تی سارپول به چه‌كه‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووەتەوە.
له كۆی ئه‌و ١٥٠ چهكدارهیش ١٥یان فه‌رمانده‌ن.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌فغانستان، فاواد ئامان ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له شارۆچكه‌ی چاركهنت سەربە ویلایه‌تی به‌لخ، ١٢٥ چه‌كداری تاڵیبان خۆیان راده‌ست كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێننامه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه كه جارێكی دیكه چه‌ك هه‌ڵناگرن له دژی هێزه ئه‌منییه‌كان.
تا ئێستا تاڵیبان له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.