Sayed Khodaiberdi Sadat
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
کابول- AA
چەکدارانی سەربە تاڵیبان لە ویلایەتی کوندوز باکووری ئەفغاستان زنجیرە پەلامارێکیان بۆسەر بنکەکانی پۆلیس و خاڵە سەربازییەکان ئەنجامدا و لە ئاکامدا، ١٤ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران.
گوتەبێژی ویلایەتی کوندوز، عیسمەتوڵڵا مورادی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشکرا کرد کە چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە شارۆچکەکانی ئیمام ساهیب و چاردەرە.
عیسمەتوڵڵا مورادی باسی لەوەیش کرد کە لە پەلامارەکاندا، ١٤ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و دوو پاسەوانیش برینداربوون، دوای پەلامارەکانیش پێکدادان روویداوە و سێ چەکداری تاڵیبان کوژراون و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون.
لەلایەن خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی پەلامارەکانەوە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ١٩ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.