Kasım İleri
26 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
نوێنەرى تايبەتى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە ڤەنزوێلا ئيليۆت ئابرامز، رايگەياند وڵاتەكەى رێگە نادات ئێران مووشەكى درێژ مەودا بنێرێت بۆ ڤەنزوێلا.
ئابرامز، لە ديدارێكيدا لەگەڵ تەلەفزيۆنى Fox News گوتى، "ناردنى مووشەكى درێژ مەوداى ئێرانى بۆ ڤەنزوێلا، لەلايەن ئەمريكاوە قبوڵكراو نييە. ئاسانكارى بۆ ئەمە ناكرێت و رێگەى پێنادرێت".
ئابرامز، ئاماژەى بەوەش كرد كە ڤەنزوێلا لە بەرامبەر كڕينى بەنزين لە ئێران، زێڕ دەداتە ئەو وڵاتە و گوتى، "ئێران نيازى خۆى لە بارەى فرۆشتنى چەكەوە ئاشكراكردبوو. لەم رووەشەوە ڤەنزوێلا كڕيارێكى كراوەيە، لەبەر ئەوەى هەردوو رژێم پەيوەندييان لەگەڵ يەكدا هەيە".
لە لايەكى ديكەوە، بەرپرسێكى ئەمريكى كە بۆ تەلەفزيۆنى Fox News لێدوانيدابوو و نەيويستووە ناوى ئاشكرا بكرێت، رايگەياندووە كە لە ئێستادا زانيارى نييە لەسەر ناردنى مووشەكى درێژ مەودا لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا بەڵام ئەويان بيستووە كە هەردوو وڵات رێككەوتنى فرۆشتنى چەك واژوو دەكەن.