Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت ده‌كرێت به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی بۆ كاروباری تایبه‌ت به‌خۆی به‌كارهێناوه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دانا وایت له لایه‌ن گه‌وره سه‌رپه‌رشتیاری پنتاگۆنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه دانا وایت ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌خۆیه‌وه نزیك بوون كاری تایبه‌تی خۆی پێكردوون و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كارمه‌ندانه سكاڵایان له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركردووه لای دامه‌زراوه باڵاكان.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه دانا وایت ئه‌م كارمه‌ندانه‌ی ناچاركردووە كه‌لوپه‌ل بۆ شووشتن بۆی بگوازنەوە، ده‌رمانی پێ كڕیوون و خوانی نیوه‌ڕۆی پێهێناون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌پێی رێسا ئێتیكییهكانی پنتاگۆن به نووسراو جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هیچ به‌رپرسێك جگه له‌و كارانه‌ی ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی كارمه‌ندێك نابێت بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاریان بهێنن، به‌ڵام دانا وایت ئه‌و ئێتیكهی پێشێلكردووه و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له لایه‌ن گه‌وره سه‌رپه‌رشتیاری پنتاگۆنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و هێشتا لێپرسینه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، دانا وایت له نیسانی ٢٠١٧ه‌وه وه‌ك گوته‌بێژی پنتاگۆن ده‌ستبه‌كار بووه و راسته‌وخۆ راپۆرت بۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ده‌نووسێت.