Kemal Karagöz,1 23
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
ئادیامان – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازانی سوپای توركیا به بۆمبی ده‌ستی له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه له ئادیامان، عه‌ریفێكی پسپۆڕ بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو چه‌كداران ته‌قه‌یان له کوورەیەک كردووه له نزیك گوندی كاشی سه‌ر به شاری ئادیامان.
دوای وه‌رگرتنی زانیاری یه‌كه‌كانی جه‌ندرمه روویان كردۆته ناوچه‌كه و له میانی نزیكبوونهوهیشیان له‌م ناوچه‌یه چه‌كداران به بۆمبی ده‌ستی هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله گولـلهنهبڕهی پێیان بووه.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه و عه‌ریفێكی پسپۆڕیش بریندار بووه.
برینداره‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی توێژینه‌وه و فێركاری زانكۆی ئادیامان.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیانكردووه به ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها زاندراوه كه زیان به کوورەکەش گه‌یه‌ندراوه.