Hakan Çopur,reva haci
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ ئه‌مڕۆ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمیه مه‌ودا ناوهندەكان راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی میدیای ئه‌مریكی، لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی پۆمپیۆ تایبه‌ت ده‌بێت به رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمیه مه‌ودا ناوهندەكان.
رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمیه مه‌ودا ناوهندەكان له ساڵی ١٩٨٧دا له نێوان رووسیا و ئه‌مریكادا واژوو كرا‌و به رێككه‌وتنێكی گرنگ بۆ ئاسایشی ئه‌ورووپا وه‌سف ده‌كرێت و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه هه‌ردوو وڵات یه‌كتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد.
پۆمپیۆ، له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا له برۆكسل و له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه ٦٠ رۆژ ده‌ده‌نه رووسیا بۆ جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمیه مه‌ودا ناوهندەكان. ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووسیای ته‌رخان كردبوو له ١ی شوباتدا كۆتایی دێت.