Mazın Asad
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
ڤوپەرتاڵ - AA
لە شاری ڤوپەرتاڵ لە ئەڵمانیا بە چەقۆ ھێرشێک ئەنجام درا و بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردووەتەوە کە ھێرشەکە لە بەردەم ئارایشگایەکی تورکی لە شارەکە روویدا و ھێرشبەرەکەش ھەڵاتووە.
تاوەکو ئێستا پۆلیسی ئەو وڵاتە ھیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە نەکردووە و لێکۆڵینەوەیەکیش دەستی پێکرد.