Zana Natık Kerem
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
بەرلین ــ AA
بۆ یەکەمجار دوای حەوت ساڵ، ئەڵمانیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھێیکۆ ماس سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ھاوتا فەڕەنسییەکەی، جان ئیڤ لۆدریان وەگرت.
بۆ یەکەمجار مانگی رابردوو فەڕەنسا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەڵمانیادا، کارگێڕی ئەنجوومەنەکەیان بەڕێوەبرد.
بۆ ئەم مانگەش ئەڵمانیا و فەڕەنسا بە ھاوبەشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن، بەو پێیەی سەرۆکایەتییەکان بە دوای یەکدا ھاتووە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھێیکۆ ماس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا فەڕەنسییەکەی، جان ئیڤ لۆدریان رایگەیاند، ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئەرکی پاراستنی سیستەمی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبن.
ئاماژە بەوەدەکرێت، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە ١٥ ئەندام پێکھاتووە و ئەڵمانیا کە تیادا ئەندامی کاتییە ھەوڵ دەدات وەک ھەریەک لە ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، رووسیا و چین ببێت بە ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجوومەنەکە.
ئەڵمانیا دوایین جار کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردبوو لە ساڵی ٢٠١٢ بوو.