Mazın Asad
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
بەرلین - AA
ھێزەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا ھەڵیکوتایە سەر لقی ھانۆڤەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لەو وڵاتە کە ناوەندێکی نزیک لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دادەنرێت و زۆر جار خۆپێشاندان لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.
میدیای ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی پۆلیس پشکنینیان لە لقی ھانۆڤەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە ئەڵمانیا ئەنجام دا و دەستیان بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەر و کەلوپەلی گرت کە وەک پرۆپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی بەکاردەھێنرا.
گوتەبێژی نووسینگەی داواکاری گشتی لونەبورگ، فرانک پادبێرگ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە دا کە بڕیاری پشکنین لە لایەن سیناتۆی پاراستنی دەوڵەت لە نووسینگەی داواکاری گشتی لونەبورگ دراوە و گوتیشی: "بەھۆی مامەڵەکردن رێکخراوەکان لە دەرەوەی یاساکان، لێکۆڵینەوە لەسەر ژمارەیەک کەس بەڕێوە دەچێت".
فرانگ پادبێرگ روونیشی کردەوە کە لەبارەی ئەو کەسانەوە لێکۆڵینەوەی "پشتیوانیکردن لە پێکھاتەی نایاسایی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە لە ئەڵمانیا و ھاندانی لاوان بۆ کردارەکانی چەکداری پەکەکە" لەبارەیانەوە بەڕێوە دەچێت.
لە دوای ھەواڵەکە، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی بۆ نزیک باڵەخانەکە ھاتن و خۆپێشاندانیان لە دژی بڕیاری داواکاری گشتی و ھەڵوێستی پۆلیس ئەنجام دا.