Ömer Koparan
20 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2021
باب – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی باب كه ده‌كه‌وێته باكووری سووریا مه‌ده‌نییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی باب ته‌قیه‌وه. ئه‌م شارۆچكه‌یه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له تیرۆریستیان پاككراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا مه‌ده‌نییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی دیكه‌یش بریندار بوون.
برینداربووان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه ژماره‌ی كوژراو و برینداربووان زیاد بكات.
به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زیان به شوێنكار و ئۆتۆمبێله‌كانی نزیك له رووداوه‌كه گه‌یشتووه.
ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، ئه‌گه‌ری زۆره هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام درابێت.