Mustafa Deveci,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
قودس - AA
راگەیەندرا كه ره‌نگه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان به هۆی دژێتی بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له كه‌رتی غه‌ززه دهستهبهربووه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
راگه‌یاندنی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد لیبه‌رمان كه له كۆبوونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانه‌ی پارته‌كه‌ی ئیسرائیل ماڵمانه (Yisrael Beiteinu)، كاتژمێر 14:00 به‌كاتی هه‌ولێر ره‌نگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
لیبه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دژی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه كه دوای گرژییه‌كه‌ی كه‌رتی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیل و گرووپه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌سته‌به‌ركراوه، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات یه‌كلاده‌بێته‌وه كه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه یان نا.
پارتی ئیسرائیل ماڵمانه به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان له په‌رله‌مانی ئیسرائیل خاوه‌نی پێنج كورسیه.
حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی شه‌ش پارته‌كه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رابه‌رایه‌تی ده‌كات و لیبهرمانیشی له‌نێودایه 66 په‌رله‌مانتاری هه‌یه.