Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی موسوڵمانی جیهان، یوسف قه‌رزاوی، داوای له جیهانی ئیسلامی كرد یه‌ك هەڵوێست بن له پێناو به‌رگریكردن له شاری حه‌له‌بی سووریا.
قه‌رزاوی كه به‌شداری له 26مین قۆناغی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لێكۆڵینه‌وه و فه‌توای ئه‌ورووپا كرد له ئیستانبوڵ، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پێویسته هه‌موو مسوڵمانێك هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شی هه‌بێت بۆ به‌رگری كردن له حه‌له‌ب".
قه‌رزاوی بانگه‌وازی بۆ یه‌كبوون كرد بۆ یارمه‌تیدانی حه‌له‌ب و گوتی: "له كاتێكدا له به‌رامبه‌رتاندا شارێكی بهشكراوی وه‌ك حه‌له‌ب هه‌بێت له‌سه‌ر سفره‌ی دڕنده‌كان، رەوا نییه ئوممه‌تی ئیسلام له پهرتهوازەییدا بێت. ئومێده‌وارین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه‌دا هه‌ڵویسته‌یه‌ك هه‌بێت".
قه‌رزاوی باسی له‌وه كرد كه دوژمنانی ئیسلام ده‌ستیان هه‌یه له‌وه‌ی له حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت و، گوتی: "مسوڵمانان حه‌زیان به خوێن رشتن و جه‌نگ نییه و جگه له‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی ده‌كه‌ن دوژمنایه‌تی كه‌سی دیكه ناكه‌ن".
له 19ی ئه‌یلووله‌وه تا ئیستا، له‌وه‌ته‌ی ئاگربه‌ست له سووریا كۆتایی پێهاتووه، رژێمی سووریا و رووسیا، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حه‌له‌ب چڕتر كردووه‌تەوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان كه‌س له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژراون.