Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كرد كه له‌م دوواییانه‌دا كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی شاری حه‌له‌بی باكووری سووریا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رێكخستنی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دوواین هێرشه‌كانی سووریا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له‌و هێرشانه‌ی له مانگی ئایاری رابردووەوە تا ئیستا له حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری درێژه‌یان هه‌یه، دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج. بۆیه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و هێرشانه‌دا سه‌دان كه‌س كوژراون و بریندار بوون، زۆربه‌ی برینداره‌كانیش منداڵن.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و ژێرخانی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه".
دوجاریک باسی له‌وه كرد كه هێرشه‌كان رێگربوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به ناوچه‌كه و گوتی: "ئه‌و جۆره هێرشانه پیشێلكارین بۆسه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ".
رێكخراوی هاریكاری په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راگه‌یه‌نراوێكدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ربڕی و به توندی ئیدانه‌ی به‌رپرسیارانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد و، زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه خسته‌ڕوو كه له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی پلانی كاروانی نێوان دامه‌زراوه‌كان له‌باره‌ی هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له كۆی 17 ناوچه‌ی گه‌مارۆدراو ده‌ستیان به 15 ناوچه‌یان گه‌یشتووه، كه ناوچه‌كانی داریا، دوما و موعه‌زه‌میه-یان له‌نێودایه.