Dildar Baykan Atalay
03 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی وردەکارییەکانی رێککەوتننامەی "هاوبەشیی خێراکردنی وزەی خاوێن" کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کراوە.
گوتەبێژی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، کارین جان پیێر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە بایدن و ئال نهەیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
کارین جان پیێر بە بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە یەکی ئەم مانگە لە ئەبوزەبی رێککەوتننامەی هاریکاریی وزەی خاوێن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کرا، رایگەیاندووە: "سەرۆک بایدن سوپاسی سەرۆک ئال نهەیان-ی کرد بۆ سەرکردایەتیکردنی لە پرسەکانی ئاووهەوا و پشتگیری خۆی بۆ ئیمارات بۆ میوانداریکردنی ٢٨ەمین کۆنفرانسی ئاووهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٣، راگەیاند".
گوتەبێژی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، کارین جان پیێرئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوو وڵات لە پرسەکانی وەک دەستپێشخەریەکان لە پرسی وزەی خاوێن و وزەی ئەتۆمی مەدەنی هاریکاری یەک دەکەن.