Ali Cura
03 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، باڵیۆزی بەریتانیا لە مۆسکۆ، دێبۆرا برۆنێت-ی سەبارەت بە پەلاماردانی کەشتیگەلی رووسیا لە دەریای رەش، بانگهێشت کرد.
برۆنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە میانی چوونی بۆ ناو بارەگای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەلایەن گرووپێک هاووڵاتیی رووسییەوە سەرکۆنە کرا و دروشمی "بەریتانیا وڵاتێکی تیرۆریستییە" بەرامبەر بەرزکرایەوە.
باڵیۆزی بەریتانیا لە مۆسکۆ، دێبۆرا برۆنێت کە نزیکەی نیو کاتژمێر لە بارەگای وەزارەتدا مایەوە، دوای هاتنەدەرەوەی بەبێ وەڵامدانەوەی پرسیاری رۆژنامەنووسان بارەگای وەزارەتەکەی بەجێهێشت.
دوێنێ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا بە بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا لە ٢٩ی تشرینی یەکەم بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، گەشتیگەلی رووسیایان بەندەری سیڤاستۆپۆل سەر دەریای رەش بەئامانجگرتووە، رایگەیاندبوو: "ئەم کردەوانەی کیێڤ بە رێنمایی پسپۆرانی بەریتانیا ئەنجام دراون. بەم هۆیەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا، باڵیۆزی بەریتانیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەکرێت".