Dildar Baykan Atalay
28 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند، لە کاتێکدا سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ویستی هەموو ئەورووپا وەک فینلاند بێلایەن بکات، بەڵام هەموویانی کرد بە ناتۆ.
جۆ بایدن لە ئاهەنگی دەرچوونی ئەکادیمیای جەنگی دەریایی لە شاری ئاناپۆلیس لە نزیک واشنتۆنی پایتەخت، گوتارێکی پێشکەش کرد.
بایدن بە ئاماژەدان بە سەرکردایەتی ئەم دواییەی ئەمریکا رایگەیاند کە لە شەڕی رووسیا و ئۆکراینادا ئەمریکا رۆڵی پێشەنگی هەبووە لە گەمارۆکانی سەر رووسیا و هاوکاریکردنی ئۆکراینا.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "پوتین تەنها نایەوێت دەست بەسەر ئۆکراینادا بگرێت، بەڵکو بەڕاستی دەیەوێت کولتوور و ناسنامەی گەلی ئۆکراینا لەناوببات، هیچ بیانوویەکی دیکە نییە بۆ ئەوەی لە قوتابخانەکان، نۆرینگەکان، نەخۆشخانەکان و مۆزەخانەکان بدات".
- بەهەڵە ناوبردنی کۆریای باکوور
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ههروهها ئاماژهی به پاڵپشتیی ئهمریکا بۆ فینلاند و پرۆسهی ئهندامبوونی سوید له ناتۆ کرد له ماوهی رابردوودا و ئاماژهی بهوهش کرد که پوتین دهیویست ههموو ئهورووپا بێلایهن بکات، بهڵام ههموویانی کرد به ناتۆ.
بایدن لەمیانی گوتارەکەیدا لەکاتی ژماردنی ناوی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئاسیا کە پاڵپشتی ئەمریکا دەکەن بۆ سەپاندی سزا بەسەر رووسیا لەبری "کۆریای باشوور" بەهەڵە گوتی "کۆریای باکوور" کە ئەمەش بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و میدیاکان.