شارۆچكه‌كه كه‌متر له 10 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش"ه‌وه نزیكه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه و ده‌رهێنانی له ده‌ستی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه راگه‌یه‌نرا، ئێستا هیچ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاره‌كه له ناو به‌رتڵه ناژین. له‌و كاته‌ی كە هێزه‌كانی عێراق شارۆچكه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م كه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕنابن و به‌تایبه‌ت له به‌ته‌مه‌نه‌كان بوون له‌و شوێنه ژیاون، ئێستا شاره‌كه سه‌رباری وێرانه‌یی بێده‌نگی ته‌واوی پێوه دیاره، جگه له ده‌نگی ته‌قه و ده‌نگی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان جاده‌كانی شارۆچكه‌كه ته‌واو مات و خامۆشه.
لێره له به‌رتڵه بۆ هه‌ر كوێیه‌ك ده‌چیین هێزه ئه‌منییه‌كان پێمان ده‌ڵێن"ئاگاداری خۆتان بن" ئیدی تێده‌گه‌یه‌ن یان بۆمبی چێنراو یان ترس له رووداوێكی نه‌خوازراو هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین تونێل كه داعش لێره هه‌ڵكه‌ندووه.
شارۆچكه‌كه‌ی مه‌سیحییه‌كان چه‌ند كڵێسایه‌كی تێدایه له‌وانه كڵێسای سریانی ئه‌رسه‌دۆكسه‌كان، ئه‌م كڵێسایه تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو چوونه ناوی، له‌ناو كڵێساكه سه‌رباری تێكدانی په‌یكه‌ره‌كانی حه‌زره‌تی عیسا و مه‌ریم، هه‌روه‌ها خاچێكی گه‌وره‌ی نه‌خشێنراو له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ی هه‌ڵكه‌نراوه و ئێستاش شوێنی هه‌ڵكه‌ندنه‌كه هه‌ر شێوه‌ی خاچ ده‌دات، لێره له‌ناو كتێبه‌كانی مه‌سیحییه‌كان، چیرۆكه‌كانی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح و خاچهكاندا چه‌ندین چیرۆك هه‌یه كه داعش چی له‌م شوێنه پیرۆزه‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كان كردووه.
سه‌رباری تێكدانی زۆرێك له شوێنه‌كانی ناو كڵێساكه ئاگریشی له زۆر شوێن به‌رداوه و شوێنه‌واری دووكه‌ڵی ره‌ش به دیواره‌كانه‌وه روونن، له پاڵ كڵێساكه‌ش ئه‌و گۆڕستانه‌ی ته‌واو وێران كردووه به‌تایبه‌ت كێله‌كانی شكاندووه و شوێنه‌واری فیشه‌ك به گۆڕهكانهوهیه، هه‌روه‌ها چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به"داعش" له‌م گۆڕستانه بنكه‌یه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌كییان داناوه.
به‌رتڵه شوێنێكی پیرۆزی مه‌سیحییه‌كانی عێراقه، له مێژووی كڵێسای سریانی به‌تایبه‌ت رۆڵێكی گرنگ و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه.
ئێستا خاچه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوه‌یان كردووه، لێره داعش شتێك نه‌ماوه تایبه‌ت بێ به مه‌سیحییه‌كان و ده‌ستی بۆ نه‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خاچ له‌م شارۆچكه‌یه نابڕێت و چه‌ندین خاچ لێره و له‌وێ له باڵه‌خانه و كڵێساكانه‌وه ده‌بینرێت.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له هێزه‌كانی دژه تیرۆره له عێراق بۆ ئێمه گوتی: "ئێمه جیاوازییمان نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه عێراقیین، به‌ڵام ئیدی داعش ئاوای له برا مه‌سیحییه‌كان كردووه، ماڵه‌كانی تاڵان كردوون، شوێنه پیرۆزه‌كانی وێران كردوون، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وان به‌ناوی ئیسلامه‌وه هه‌رچی پیرۆزی هه‌بوو رووخاندیان و وێرانیان كرد".
ئه‌و گه‌نجه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و به مه‌زهه‌بیش شیعه‌یه، له ناو شارۆچكه‌كه ده‌سووڕایه‌وه و به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كڵێساكه كرد كه ئێمه تێیدا بووین و بۆ ئێمه گوتی: "ئه‌م كڵێسایهیان ته‌واو وێرانكردووه، ئه‌مه كۆتایی ژیان نییه، به‌ڵكو مه‌سیحییه‌كان دێنه‌وه و ئێره‌ش ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه".
داعش له دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری مووسڵ له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 هێرشی زۆری بۆ پێكهاته‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هێنا و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هێنا كه هه‌زارانی لێ كوشتن و رفاندن، هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌كان و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و ده‌ستی له كوردیش نه‌پاراست.
له رێگه‌ی چوونمان بۆ ناو شارۆچكه‌كه چه‌ندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی چه‌كدارانی داعش ده‌بینران، نه‌ك ئۆتۆمبیله‌كان، به‌ڵكو پارچه‌كانی له‌دوای پێكانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، له‌سه‌ر دیواره‌كانی زۆر شوێنی ئه‌م شارۆچكه‌یه نووسراوه" الدوله الاسلامیه، باقیه و تتمدد"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشاین هه‌ندێك نووسین بوو به زمانی عه‌ره‌بی چی له‌سه‌ر دیواره‌كانی كڵێساكه بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه به‌هه‌ڵه نووسرابوون وه‌كو ئه‌وه‌ی نووسراو"ولایت اربیل"، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ناو كڵێساكه چه‌كدارانی داعش نووسیویانه عیسا عه‌بدی خوا و پهیامبهرییهتی.
له‌سه‌ر دیواری به‌شێك له خانووه‌كانی ئه‌م شارۆچكه‌یه نیشانه‌ی"ن" هه‌یه كه ئاماژه‌یه بۆ ووشه‌ی "نه‌سڕانی"ی زمانی عه‌ره‌بی واته مه‌سیحی، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند شوێنێكیش ئاماژه دانراوه له‌سه‌ر ئه‌و خانووانه‌ی گوایه بۆ ده‌وڵه‌ته ئیسلامییهكهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ستییان به‌سه‌رداگرتووه.
له ناو ئه‌و كڵێسایه‌ی ئێمه چووینه ناوی له شارۆچكه‌ی به‌رتڵه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی نووسین چه‌ندین رێنمایی بۆ چه‌كدارانی داعش نووسرابوویه‌وه له‌وانه ده‌بێت خواردن و خواردنه‌وه كه‌م بكرێته‌وه، ده‌بێت لێخوڕینی هه‌موو جۆره ئۆتۆمبیلێك فێرببن، هه‌روه‌ها چۆنێتی به‌كارهێنانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌وه‌ی نووسرابوو ئه‌وه‌بوو كه چۆن نه‌خشه‌ی ئه‌و شار و شوێنه‌ی بۆی ده‌چن ده‌بێت بیزانن و شاره‌زاییان لێ هه‌بێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێنمایی دیكه.
لێره له‌م كڵێسایه‌ی به‌رتڵه كتێبه‌كان به ناو ژووره‌كانه‌وه ته‌نراون، په‌رته‌وازه‌بوون، خۆڵ و خاشاكیان له‌سه‌ر نیشتووه، ئه‌رشیفی كڵێساكه‌ی هێشتا به‌شێكی ماونه‌ته‌وه كه ره‌نگه له ناویدا یان له ژێریدا داعش بۆمبه‌كانی شاردبێته‌وه، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات، چه‌ندین وێنه‌ی حه‌زره‌تی عیسا و مهریمیش له‌و كڵێسایه له‌ناو ژووره‌كانی، له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی، له‌سه‌ر شوێنی دانیشتنی كڵێساكه و نوێژخوێندن هه‌ن.
به‌رتڵه رزگاربوو، كڵێساكانیش، ئه‌گه‌ر چی ئێستا نوێژییان تێدا ناخوێنرێت، به‌ڵام مه‌سیحییه‌كان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانییان له‌دوای نه‌مانی داعش، ئه‌وان چاوییان له زرنگه‌ی زه‌نگه‌كانی كڵێساكانه كه شاره‌كه پڕاوپڕبكات له ده‌نگ و نوێژ و خواپه‌رستی به‌شێوازی خۆیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه بۆنی خاكی به‌رتڵه بكه‌نه‌وه دوور له داعش.
news_share_descriptionsubscription_contact

