Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
تاران - AA
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاند کە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شه‌فافیه‌ت و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كرێت و چالاكیی نهێنی بوونه‌ته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگەی جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران؛ ئیسحاق جیهانگیری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خانه‌ی كرێكارانی تاران كۆبووه‌ته‌وه و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
ئیسحاق جیهانگیری رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاره‌كان شه‌فاف بن و له‌ژێر چاودێریی راگهیاندنهكاندابن، هیچ كه‌س بوێریی ئه‌وه‌ی نابێت كه گه‌نده‌ڵی بكات و گوتی: "رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی شه‌فافیه‌ت و چاودێریی گشتی و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌رییه. چونكه چالاكیی نهێنی ده‌بێته هۆی زیادبوونی گه‌نده‌ڵی".
جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە به‌ربڵاوبوونی گه‌نده‌ڵی، پێكهاته‌ی ئابووری و سیاسی مه‌ترسیدار ده‌كات و گوتی:
"پێویسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئێران به شێوه‌یه‌كی چڕ و دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت. كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كردنه ئامانجی چینێك و ئه‌نجامدانی جیاكارییه به‌رامبه‌ر چینێكی دیكه".