Mustafa Deveci,Adham Kako
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند کە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان ژمارەیەک پێگه‌ی ئێران-یان له نزیك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل، شه‌وی رابردوو له ناوچەیەکی سەربە ناحیه‌ی عه‌قره‌با سەربە پارێزگای گوندەواری دیمه‌شق ژمارەیەک پێگه‌ی سوپای قودس سەربە سوپای پاسداران كراوه‌ته ئامانج.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا پلان دانراوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه.
هاوكات ئاژانسی SANAی سه‌ربه رژێمی سووریا بڵاویکردەوە، كاتژمێر 23:30ی دوێنێ شەممە سیستمه‌كانی به‌رگریی مووشه‌كی مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیلیان له ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و رێگرییان لێكردوون بگه‌نه ئامانجه‌كان.