Zana Natık Kerem
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
قاهیرە ــ AA
حكوومەتی میسر بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ رۆژ دەروازەی رەفح دابخات، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بدات.
وەزارەتی ناوخۆ لە كەرتی غەززە كە بزووتنەوەی حەماس بەڕێوەی دەبات راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەوەی لە لایەن حكوومەتی میسرەوە ئاگاداركراونەتەوە لەمڕۆ یەكشەممەوە تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو، دەروازەی رەفح بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا، زانیاری زیاتر سەبارەت بە هۆكاری داخستنی دەروازەی رەفح نەخراوەتەڕوو.
هیچ روونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە لە لایەن میسرەوە بڵاونەكراوەتەوە.