Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
برۆكسل - AA
٢٧ ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریان دا ئه‌گه‌ر بێت و برێكسیت له ده‌نگدانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا تا ٢٢ی ئایار و ئه‌گه‌ر نا تا ١٢ی نیسان دوابخه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی دانیشتنی برێكسیتی لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئاماژه به‌وه‌كراوه كۆنسه‌ی یه‌كێتییه‌كه تاوتوێی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی-ی كردووه و كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی به‌ریتانیا له سترازبۆرگ راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شیان په‌سه‌ندكردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا ئه‌گه‌ر بێت و برێكسیت له ده‌نگدانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا تا ٢٢ی ئایار و ئه‌گه‌ر نا تا ١٢ی نیسان دوابخات".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له حاڵه‌تی ئه‌گه‌ری دووه‌مدا پێویسته به‌ریتانیا به‌رله ١٢ی نیسان به یه‌كێتیی ئه‌ورووپای رابگه‌یه‌نێت كه چ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته به‌ر و تێیدا هاتووه "كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دووباره گوزارشت له‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت كه له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له تشرینی دووه‌می ٢٠١٨‌دا واژووكراوه، به‌ڕووی دانوستاندا كراوه نییه".