Zana Natık Kerem,Azat Muhammet
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا ــ AA
هێزی پاسەوانانی نەینەوا لە باشیک لە رۆژهەڵاتی مووسڵ و بەنداوی مووسڵ لە باكووری شارەکە بە 1500 چەكدار بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ دەكات.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە باشیک رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزی پاسەوانانی نەینەوا پێگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە باشیک بە چڕی بۆردومانكرد و بەوهۆیەوە زیان بە تیرۆریستانی داعش گەیشتووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەیش كرد، هێزی پاسەوانانی نەینەوا بە 1500 چەكدار لەو دو میحوەرە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵدا دەكات.
حەشدی نیشتمانی كە لە پێكهاتەكانی سوننەی نەینەوا پێكهاتووە بەم دواییە ئەو ناوەی گۆڕی بۆ هێزی پاسەوانانی نەینەوا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند، كاتژمێری سفر بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ راگەیاند و بەمەیش ئۆپەراسیۆنی کۆنترڵکردنەوەی ئەو شارە لەژێر دەستی داعش دەستی پێكرد.