Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ریاز - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له رزگاركردنی گوندی دابقی باكووری سووریای كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كه به‌لای رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگ بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمی سعوودیه SPA، به پشت به‌ستن به روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، له هه‌واڵێكیدا باس له‌وه ده‌كات كه كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دابق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه دژ به داعش.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كرێت به پشتیوانی توركیا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر.
سوپای سووریای ئازاد، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت، دوێنێ گوندی دابق و ناحیه‌ی سۆرانی له‌ده‌ست داعش رزگار كرد.