Zuhal Demirci
29 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
لەندەن – AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک بە ئاماژەدان بەوەی کە بەناو 'چاخی زێڕین'ی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین کۆتایی هاتووە، بە پێویستی زانی سیاسەتی نزیکبوونەوە لە چین بگۆڕدرێت.
ریشی سوناک لە میانی خوانی "Lord Mayor's Banquet" کە وەک بۆنەیەکی کولتووری ساڵانە رێک دەخرێت، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چین رایگەیاند: "پێویستە سیاسەتی نزیکبوونەوەمان لە چین بگۆڕین. بە راشکاوی دەیڵێم بەناو 'چاخی زێڕین'ی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین کۆتایی هاتووە کە پەیوەندییەکی خۆکارانەی بازرگانی بوو بە بیرۆکەی روونی پەیوەندیدار بە چاکسازی کۆمەڵایەتی و سیاسی".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی ئەو خۆپیشاندانانەی بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە چین روویان دا کە بەهۆیەکەوە ژمارەیەک کەس دەستگیرکران و دواتر ئازادکران بە پەیامنێری "BBC"ی راگەیاند: "چین ئاڵنگارییەکی سیستەماتیکی لە بەرامبەر بەها و بەرژەوەندییەکانمان دروست کردووە، هەست بەوە دەکەین تاکوو بەرەو دەسەڵاتخوازی زیاتر بچێت، بەرەو ئاڵنگاری توندتر هەنگاو دەنێت".