Kasım İleri
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردووه كه سه‌ربازه‌كانیان به مه‌به‌ستی پاراستن له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای توركیا له باكووری سووریا كشاندۆته‌وه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن جۆناتان هۆفمان دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له باكووری سووریا، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
هۆفمان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه گۆیا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ پرسی به پێنتاگۆن نه‌كردووه له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له باكووری سووریا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، سه‌رۆك له‌باره‌ی دۆخی باكووری سووریا و ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنێكی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، راوێژی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری (مارك) ئه‌سپه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا (جه‌نه‌ڕاڵ مارك) میلی كردووه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی واشنتۆن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێستاش سووره له سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوویان و رایگه‌یاندووه: "باشترین رێگه بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری ناوچه‌كه، دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامه. به داخه‌وه توركیا بڕیاری داوه تاكلایه‌نه هه‌نگاو بنێ. ده‌رئه‌نجام بڕیارمان دا كه بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانمان له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ئۆپه‌راسیۆنێك، سه‌ربازه‌كانمان بكشێنینه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بوونی سه‌ربازیی ئێمه له سووریا رووی نه‌داوه".