Umur Koçak Semiz,Hemın Othman Mohammed
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
سیئۆل - AA
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كە بالیستییە نوێیەکەی كۆریای باكوور، كاردانه‌وه‌ی توندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مووشه‌كه‌كه له نزیك پیۆگیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوور هه‌ڵدراوه و، مه‌ودای دوو هه‌زار و 700 كیلۆمەتری بڕیوه و، پاشان له باكووری زه‌ریای هێمن كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مووشه‌كه‌كه به‌سه‌ر دوورگه‌ی هۆكایدۆی ژاپۆندا تێپه‌ڕیوه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، پارك سو-هیون باسی له‌وه كرد كه چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F-15، هه‌شت بۆمبی MK-84یان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كۆریای باشوور هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی 40 خوله‌كی ئه‌نجامداوه.
ئابێ تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكووری به ههڕهشهیك وه‌سفكرد كه تا ئێستا نه‌بینراوه و، گوتی: "تره‌مپ گوتی كه ئه‌مریكا له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ ژاپۆنه و، بهڵێنیدا به به‌رگریكردن له ژاپۆن. ئه‌مریكا و كۆریای باكوور هاوڕان له‌سه‌ر به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زیادكردنی فشاره‌كانی سه‌ر كۆریای باكوور".
تاقیكردنه‌وه‌كه كه تا ئێستا به تاقیكردنه‌وه‌ی دوورهاوێژترن مووشه‌كی كۆریای باكوور داده‌نرێت له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا و كۆریای باشوور له ناوچه‌كه‌دا مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه، ئیندۆنێزیا داوای له كۆریای باكوور كرد پابه‌ندی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت.
فلیپین داوای له حكوومه‌تی پیۆنگیانگ كرد خۆی له چالاكی ئیستیفزازی به‌دوور بگرێت.
ئوستڕاڵیا، ئیندۆنێزیا و فلیپین له وڵاتانی یه‌كه‌من كه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان كردووه.