Şafak Yel,Mohammed Baqi Hussein
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ بە داعشدا له شاری ئیزمیر، شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتیی ئیزمیردا، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه، ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێك ئه‌نجامدراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه هێزه تایبه‌ته‌كانیش به‌شداربوون، شه‌ش گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه سێیان سووری بوون.
له ئه‌نجامی پشكنینی ماڵ و ئۆتۆمبێلی گومانلێكراوه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و دۆكومێنتی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.