Ayşe Doğru,Muhammet Ali Kemal
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
سیئۆل - AA
كۆریای باشوور ئاشكرایكرد كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی كورت مه‌ودای ئاڕاسته‌ی ده‌ریای خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سوپای كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له پارێزگای هامگیۆنگی باشووره‌وه كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی كۆریای باكوور، دوو مووشه‌كی بالیستیی هه‌ڵدراون، تا ٩٧ كیلۆمه‌تر به‌رزبوونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی كه ٣٠ كیلۆمه‌تر له هه‌وادا بوون، له ده‌ریای خۆرهه‌ڵاتی نێوان ژاپۆن و نیمچه دوورگه‌ی كۆریا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه رێبه‌ری كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون سه‌رڕاست بووه له‌گه‌ڵیدا.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه: "كیم حه‌زی به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك هه‌یه، ئێمه‌ش مووشه‌كی كورت مه‌ودامان قه‌ده‌غه نه‌كردووه".
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به نیگه‌رانییه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان ده‌ڕوانین و داوا له حكوومه‌تی پیۆنگ یانگ كراوه خۆی له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان، به‌دووربگرێت.
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ژاپۆن بڵاویكرده‌وه مووشه‌كه‌كان له ئاوه‌كانی ئه‌وان نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ حهوتهمین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی حكوومه‌تی پیۆنگ یانگه له ٢٥ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكوور، وه‌ك كاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر مانۆڕی سه‌ربازیی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشووره كه له‌نێوان رۆژانی ٥-٢٠ی ئابدا ئه‌نجامیاندا.