Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له ساڵی نوێی خوێندندا له خوێندنگه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات له ئێران، وانه‌ی توركی ده‌خوێنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردن له پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، جه‌عفه‌ر پاشایی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن پرۆگرامێكی نوێی خوێندنی بۆ خوێندنگه‌كان ئاماده‌كردووه.
جه‌عفه‌ر پاشایی باسی له‌وه‌كردووه، به‌پێی پرۆگرامه‌كه به‌گوێره‌ی خواستی گه‌لانی پارێزگاكانی ئێران، هه‌فتانه دوو كاتژمێر وانه‌ی تایبه‌تیی ده‌گوترێته‌وه و رایگه‌یاند: "به‌له‌به‌رچاوگرتنی خواستی خه‌ڵك بۆ خوێندنی توركی، بڕیاردرا له خوێندنگه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، وانه‌ی توركی بگوترێته‌وه".
پاشایی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆگرامه‌كه له ٣ی ئه‌یلووله‌وه له ژماره‌یه‌ك له خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كات و رایگه‌یاندووه: "به‌پێی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه دیارییكراوه، هه‌فتانه دوو كاتژمێر و كۆی گشتیی ٦٠ كاتژمێر ده‌ست به گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی توركی ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و فێركردن له پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات سه‌رنجی بۆ گرنگیی خوێندنی توركی راكێشاوه و رایگه‌یاندووه "به‌پێی مادده‌ی ١٥ له ده‌ستوور، هه‌میشه باس له خواست له‌سه‌ر فێركردنی زمانه لۆكاڵیی و خۆجێییه‌كان كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پارێزگاكه‌ماندا دوو زمان (توركی و فارسی) به‌كارده‌هێنرێن، پێویسته زمانه لۆكاڵیی و ناوچه‌ییه‌كانمان به‌هێزبكه‌ین".
له مادده‌ی ١٥ی ده‌ستووری ئێران‌دا كه دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ نووسراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه فارسی زمانی فه‌رمیی وڵاته به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌دا هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م خوێندن و فێركردنی زمانه لۆكاڵییه‌كان نییه.