Dildar Baykan Atalay
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی حکوومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئەمیرخان موتتەقی، ئەوەی راگەیاند کە ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەمریکا نییە و بە ئەمریکاشەوە دەیانەوێت پەیوەندیی باشیان لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا ھەبێت.
موتتەقی، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاسۆشێتید پرێس (AP)، ھەڵسەنگاندنی بۆ خوێندنی منداڵانی کچ لە ئەفغانستان و ئامانجەکانیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد.
ئەمیرخان موتتەقی، جەختی لەوە کردەوە کە ھیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە و ئامانجیان ئەوەیە کە لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا لە پەیوەندییەکی باشدا بن و گوتی: "ئەو سزایانەی کە خراونەتە سەر ئەفغانستان سوودی بۆ ھیچ کەس نابێت. دەبێت واشنتۆن و حکوومەتەکانی دیکە ئەو ١٠ ملیار دۆلارە بلۆککراوەمان بۆ بگەڕێننەوە."
- جەختی لەوە کردەوە کە کار لەسەر پرسی منداڵانی کچ دەکەن
ئەمیرخان موتتەقی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە نیگەرانیی وڵاتانی دیکە لەسەر پرسی مامەڵەکردنی تاڵیبان لەگەڵ خانمان و منداڵانی کچ و ئەوەی راگەیاند کە لە ئێستادا خانمان لە شوێنی کارەکانیان و خوێندنگاکان لە شوێنی جیاکراو لە پیاوان کاردەکەن.
موتتەقی، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا لە ١٠ی ئەو ٣٤ ویلایەتەی وڵاتەکەدا منداڵانی کچ تاکو پۆلی ١٢ بەردەوامی بە خوێندنیان دەدەن و خوێندن لە خوێندنگە تایبەت و زانکۆکان بە بێ بچڕان بەردەوامە و گوتی: "پێشکەوتنمان لە ئیدارە و سیاسەتدا تۆمار کردووە. رۆژ لە دوای رۆژ ئەزموونی نوێ پەیدا دەکەین. ئەو کارانەی کە دەیکەین پابەندبوونمان بە بەڵێنی بەشدارپێکردنی خانمان لە کۆمەلگەدا نیشاندەدات."