Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له تایلاند له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 52ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا (ASEAN) له تایلاند-ه، له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ كۆبووه‌ته‌وه.
52ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ASEAN كه له 27ه ته‌مووزدا له بانکۆك پایته‌ختی تایلاند ده‌ستیپێكرد له سێی ئابدا كۆتایی دێت.