Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە كه پۆمپیۆ ده‌كاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایشیگه‌یاندووه جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه، گینا هاسپهل پڕده‌كاته‌وه كه ده‌بێته یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
تره‌مپ هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پۆمپیۆ و هاسپهل خواستووه له ئه‌ركه نوێیەكانیان.