Emel Gözellik
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن- AA
کۆنگرێسی ئەمریکا، بەشێوەیەکی فەرمی، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن-ی بە براوەی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ناساند.
دوابەدوای ئەم هەنگاوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەربارەی قۆناغی رادەستکردنی دەسەڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هەرچەندە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە بەڵام لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا رادەستکردنی دەسەڵات ئەنجامدەدرێت و ئەم قۆناغەش بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران بۆ بەفەرمی ناساندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و بەم هۆیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی کۆبوونەوەکە راگیرا بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی سەقامگیری کۆبوونەوەکە دەستیپێکردەوە و بەفەرمی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا راگەیەندرا.