Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌ڵمانیا كه ئۆتۆمبیلێك ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شێلا بوو و له ئه‌نجامدا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "داوای ئارامگریی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و هاووڵاتییانەی له ئه‌نجامی په‌لاماره قێزه‌ونه‌كه‌ی شاری مونسته‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. له‌م رۆژه سه‌خته‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڵمانییه‌كان و له دڵه‌وه هاوبه‌شی خه‌میانین".
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكردبوو كه به هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێیك خۆی كردووه به‌نێو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییدا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.