Nazlı Yüzbaşıoğlu
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له لێدوانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، پسپۆڕان ئاماژه به‌وه دەکەن كه توركیا رۆڵی گرنگیی هه‌یه له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا.
شاره‌زای ئاسایش و ستراتیجییەت، عه‌بدوڵڵا ئاغار باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا كاریگه‌ری هه‌یه له چالاكی خستنی تیرۆریستانی یه‌په‌گه و گوتی: "ئه‌و پێداگریه‌ی توركیا نیشانی ده‌دات له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا ئیراده‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی یه‌كگرتووی سووریا تێكداوه. كاتێک تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكادا بوون داوای 'فیدراسیۆن، كۆنفیدراسیۆن، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، خۆسه‌ری، كانتۆنه‌كان'یان له رژێم ده‌كرد. ئێستا له دوایین دانوستاندا ئه‌وه‌یان داوا نه‌كردووه. ته‌نها یه‌ك كێشه‌یان هه‌یه؛ ئه‌ویش بمپاریێزه له‌به‌رامبه‌ر توركیا".
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سووریا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئۆیتون ئۆرهان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/په‌كه‌كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی سیاسیی سووریا.
ئۆرهان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به گوته به‌رگری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی ده‌یانكات و ئه‌و پشتیوانیه‌ی له تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌ی كردووه به‌ئاراسته‌ی یاریكردنه به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و گوتی: "ده‌زانین كه ئه‌و وڵاته‌ی زۆرترین تانه‌ی له‌و جۆره پێشهاتانه، رۆڵی یه‌په‌گه له سووریا و ئه‌و كارانه دا كه ئه‌مریكا هه‌وڵیدا له سووریا ئه‌نجامی بدات و هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ی نا بۆ رێگرتن لێیان توركیایه".
ئۆرھان ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە ئەنجامداوە و گوتیشی: "لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە رۆژھەڵاتی فورات، ئیتر قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەستیپێکرد. ھەر بۆیەش تورکیا زیاتر لە دیمەشق رۆڵی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریای خستووەتە ئەستۆ".
جێگری سەرۆکی گشتی دەزگای لێکۆڵینەوەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵگا، کەمال ئینات رایگەیاند کە ھۆکاری بوونی سەربازانی تورکیا لە ھەردوو وڵاتی سووریا و عێراق بریتییە لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو دوو وڵاتە.
گوتیشی: "ئەگەر سەیری ئامانجەکانی ھەردوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون بکەین، ھاوکات ئەگەر سەیری ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا بکەین کە بڕیارە لە رۆژھەڵاتی فورات ئەنجام بدرێت، ئەوا ئامانجی لەناوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەو ناوچەیە بەرچاو دەکەوێت".
ئینات ئاماژەی بە ھەبوونی تیرۆریستانی داعش و تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەکەدا کرد و گوتی: "ئەم دوو رێکخراوە تیرۆریستییە، گرنگترین رێگرن لە بەردەم یەکپارچەیی خاکی سووریا".