Fuat Kabakcı
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی بڕیارێکی حکوومەتی ئەسینا بۆ داخستنی ١٢ قوتابخانەی تورکی لە ناوچەی تراکیای رۆژئاوا لە یۆنان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە یۆنان لەڕێی ئەم بڕیارەوە زیاتر لە نیوەی قوتابخانە تورکییەکانی داخستووە کە کەمینەی نەتەوەیین لەو ناوچەیە و هەوڵەکانی حکوومەتی یۆنان بۆ وەستاندنی قوتابخانە تورکییەکان بووەتە شتێکی سیستەماتیکی.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها بڕیارەکە سەرکۆنە کراوە و هاتووە "لە نوێترین هەمووارکردنەوەی یاسای تایبەت بە قوتابخانەکانی یۆنان، بەشێکی زۆر لە قوتابخانەی کەمینە نەتەوەییەکان بە پاساوی نەبوونی ژمارەی پێویستی قوتابی خراونەتە دەرەوەی یاساکە و پەراوێز خراون. ئەم بڕیارانەش کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامن و بنەماکانی رێککەوتننامەی ئاشتی لۆزان پێشێل دەکەن، بەشێکن لە هەوڵی پاکتاوی نەژادی هاووڵاتییە تورکەکانی تراکیای رۆژئاوا. هەربۆیە داوا لە یۆنان دەکەین کۆتایی بە سیاسەتاکانی پاکتاوکردن بهێنێت. پێویستە یەکێتیی ئەورووپا-ش چیتر بینەری ئەوە نەبێت کە ئەندامێکی یەکێتییەکە بەو شێوەیە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات. تورکیا لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانیدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی مافی کەمینە نەتەوەتییەکان".