Muhammet Kurşun
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
تاران – AA
لە ئێران ٣٧ هەزار و ١٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمارکراوه، کە ئەوەیش ژماره‌ی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە توشبوونی رۆژانەی پەتاکە لەو وڵاتەدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتای کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧ هەزار و ١٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەوانەش چوار هه‌زار و ٣١٧ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵات‌دا گەیشتووەتە، سێ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٧٠٨ کەس، ٤١١ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩١ هه‌زار و ٤٠٧ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٦٠٧ کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٤٠٤ هه‌زار و ٥٣٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تا ئەمڕۆ به تێكڕایی ٢٦ ملیۆن و ٣٩ هه‌زار و ٤٥٠ پشكنین ئه‌نجامدراون.
لە ئێران کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٨٣ ملیۆن کەسە، تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٠ ملیۆن و ٢٨٥ هه‌زار و ٤٩٤ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ دوو ملیۆن و ٧٩٥ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.