Enes Canlı,Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
تونس - AA
لە شەوی سێیەمی خۆپیشاندانەکانی تونس‌دا کە بە هۆی گرانی ژیانەوە بەردەوامی هەیە، ئەمە بۆتە هۆی تۆمەتبارکردنی یەکتر لە نێوان سەرۆکوەزیران، یوسف شاهید و ئۆپۆزسیۆنی چەپڕەوی ئەو وڵاتە کە پارتی بەرەی گەلخوازە.
سەرۆکوەزیران شاهید ئاماژە بەوە دەکات کە کە پارتی بەرەی گەلخواز و تۆڕی گەندەڵی لە پشت توندوتیژیەکان و تاڵان کردنەکانن لە میانی خۆپیشاندانەکاندا.
لە میانی پرۆتێستۆکاندا وێستگەی رادیۆیەکی ناوخۆیی زیانی بەرکەوتووە و شاهید ئاماژە بەوە دەکات ئەو لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەدایە دژ بە گرانی ژیان، هاوکات ریفۆرمە ئابوورییەکان هەرچەندە قورسیش بن ئامانج لێیان رێکخستەنەوەی ئابوورییە.
بە هۆی پشتگیرییەکانیەوە بۆ خۆپیشاندانەکان کە هاوکات بۆتە هۆی زیان گەیاندن بە موڵكی گشتی، شاهید پارتی بەرەی گەلخوازی تۆمەتبار کرد و گوتی:
"هێرشبه‌ران هه‌موو رووداوه‌كان ده‌قۆزنه‌وه و بۆ تاڵانکردن و بە شێوەیەکی وهحشگهرایی دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. منداڵانی بچووك به‌كارده‌هێنن. ئه‌وه‌یش نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تونس به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خزمه‌ت به‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن كه ده‌نرێن بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت بۆ ئازادكردنی تۆڕی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، به هه‌مان شێوه خزمه‌ت به‌و تۆڕەکانی قاچاغچیەتی ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زیانیان به‌ركه‌وتووه".
شاهید ده‌نگدانی پارتی به‌ره‌ی گه‌لخوازی له میانی یاسای بوودجه‌دا به زیادكردنی باج و پاشان بانگه‌وازكردنی بۆ خۆپیشاندانی له‌سه‌ر شه‌قام به نابه‌رپرس ناوزه‌ند كرد.
شاهید به پێویستی زانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان "ئاژاوه‌گێڕان" و "ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئومێدیان به شۆڕش لاوازبووه" تێكهڵنهكرێن و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی تاڵانچیان و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه زیان به موڵكی گشتیی و تایبه‌ت ده‌گه‌یه‌نن و، گوتی: "ئه‌وه‌ی رووده‌دات توندوتیژیه و ناتوانین قبووڵی بكه‌ین. ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێداگرییه‌كه‌ی".