Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، هیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2016، له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كاندا به‌فێڵ به‌سه‌ر بێرنی سانده‌رسدا سه‌ركه‌وتووه.
تره‌مپ به‌رله گه‌شته 12 رۆژییه‌كه‌ی بۆ ئاسیا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ره‌خنه‌ی توندی له كلینتۆنی ركابه‌ری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا گرت.
تره‌مپ بانگه‌شه‌ی گرنگی له‌باره‌ی ململانێی هیلاری كلینتۆن و بێرنی سانده‌رس له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كاندا خستووه‌ته‌ڕوو.
تره‌مپ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی،"لایه‌نگرانی سانده‌رس ناحه‌قیان نییه تووڕه‌بن له دزینی هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان له‌لایه‌ن هیلاریی ساختهكارهوه. وابیرمدهكردهوه ئه‌گه‌ر هیچ فێڵێك نه‌كرێت، ركابه‌ریی بێرنی سانده‌رس ده‌كه‌م و به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وم، نه‌ك هیلاری."
سه‌رۆكی پێشووی كۆمیته‌ی نیشتمانیی پارتی دیموكرات (DNC) دۆننا برازیلی له كتێبه‌كه‌یدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، كاری بۆ كلیتۆن كردووه نه‌ك سانده‌رس.
برازیلی رایگه‌یاندبوو كه كلینتۆم به نهێنی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانی DNC زیادكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به ئه‌نقه‌ست پشتگیریی سانده‌رس نه‌كراوه.
دوار ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی برازیلی، سیناتۆری دیموكرات وارێن له لێدواتێكیدا بۆ CNN، له‌وه‌ڵامی پرسیاری،"ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه له هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كاندا له به‌رژه‌وه‌ندیی كلینتۆن فێڵ له سانده‌رس كراوه؟" گوتی،"به‌ڵێ، كاتی ئه‌وه هاتووه پارتی دیموكرات له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه بدات."