Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌ركی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لیكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سووریا درێژنه‌كرێته‌وه، ئه‌وا ئامرازێكی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و په‌لاماره ترسناكانه و بانگه‌وازی له رووسیا كرد، گه‌مه سیاسییه‌كانی وه‌لابنێت و بانگه‌وازیشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، ئه‌ركی رێگركردن له چه‌كی كیمیایی به‌جێبهێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی داواكاریی ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن رووسیاوه ڤیتۆ كرا، هالی روونكردنه‌وه‌ی دا.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی رایگه‌یاند، ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی كه ده‌ریخستووه 30ی ئازار له گوندێكی باكووری سووریا گازی سارین به‌كارهاتووه، راده‌ستی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان JIM ده‌كات، كه له به‌رپرسیاری په‌لاماره‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
هالی گوتیشی: "ده‌بینین جارێكی دیكه سەلمێنراوە كه له سووریا چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان به‌كارهاتووە. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌ركی JIM درێژنهكهینهوه، هۆكارێك نابێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیاری ئه‌م په‌لاماره ترسناكانه. رووسیا پێشتریش رێگریی كرد له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركی تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان".