Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
بڕۆکسل - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای رایگەیاند کە پەرلەمانی بەریتانیا بەرلە هاتنی جەژنی کریسمس (٢٥ی کانوونی یەکەم)، دەنگ لەسەر رێککەوتنی برێکسیت دەدات.
تێرێزا مای لە دوای لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە شاری بڕۆکسل بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند کە ھاتوونەتە کۆتایی قۆناغێکی سەخت و درێژ.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئیتر بۆ گەلی بەریتانیا باسی ئەوە دەکەن کە ئەو رێککەوتنە مانای چییە و گوتی: "پێش ھەموو شتێک ئەم رێککەوتنەکە بە مانای کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دێت. بەم پێیەش کۆتایی بە ھاتوچۆی ئازاد دەھێنین. دووەم پرس ئەم رێککەوتنە بە مانای کۆنترۆڵکردنی دراوەکەمان دێت. ئیتر ناچار نابین پارەیەکی زۆر بە یەکێتی ئەورووپا بدەین. سێیەم پرسیش ئەوەیە کە ئیتر بڕیارەکانی دیوانی دادوەری ئەورووپا ئێمە ناگرێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش دا کە ھەموو ئەمانە لە بەرژەوەندی بەریتانیا دایە و راشیگەیاند کە وڵاتەکەی ئیتر پابەندی سیاسەتی کشتوکاڵ و ماسیگری یەکێتی ئەورووپا نابێت.
تێرێزا مای گوتیشی: "ئەم رێککەوتنە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتییانی یەکێتی ئەورووپاش لە بەریتانیا دەکات".
تێرێزا مای زیاتر گوتیشی: "خەمبار نیم بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا".
تێرێزا مای باسی له‌وه كرد كه رێككه‌وتنه‌كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه كه له به‌ریتانیا ده‌ژین، رێككه‌وتنی برێكسیت هاریكاری ئه‌منیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاد ده‌كات و گوتی:
"سنوورێكی فیزیكی له نێوان ئیرله‌ندای باكوور و ئیرله‌ندادا جێبه‌جێ ناكرێت. ئه‌م رێككه‌وتنه ته‌واوی خانه‌واده‌ی شاهانه ده‌گریته‌وه له جه‌به‌لتارق".
- "بەرلە کریسمس ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت ده‌درێت"
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌نگدان له‌سه‌ر برێكسیت یه‌كێك ده‌بێت له گرنگترین ده‌نگدانه‌كان له مێژوویی په‌رله‌ماندا و گوتی: "په‌رله‌مانی بهریتانیابەرلە کریسمس (25ی كانوونی یه‌كه‌م) ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت ده‌دات. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرێت ئه‌وا نادیاری چاوه‌ڕوانمان ده‌كات".
تێرێزا مای باسی له‌وه‌یش كرد كه رێككه‌وتنه‌كه له نێوان بژارده‌كاندا باشترینیانه و گوتی: "پشتیوانی له گشت‌پرسیی دووه‌م ناكه‌م له به‌ریتانیادا. چاوه‌ڕوانم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ریز له ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بگرن".