Hemın Othman Mohammed
18 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی:
- "پشتیوانی له ناوچه‌ی خۆسه‌ری و نیمچهخۆسهری ناكه‌ین له سووریا"
- "ئه‌وه‌ی ئێمه خوازیاری بینینی ده‌كه‌ین، سووریایه‌كی یه‌كگرتووه كه به‌شار ئه‌سه‌د رابه‌رایه‌تی نه‌كات، حكوومه‌تێكی هه‌بێت هه‌ستیار بێت به‌رامبه‌ر گه‌لی سووریا. سووریایه‌كی یه‌كگرتوو كه پشت به مه‌زهه‌بگه‌ری نه‌به‌ستێت. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی رایگه‌یاند "پشتیوانیمان له‌و فیدراڵیهتە نه‌كردووه كه په‌یه‌ده له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له باكووری سووریا رایگه‌یاندووه".
كیربی، له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی فیدراڵی تاك لایه‌نه‌ی په‌یه‌ده له سووریا، بهڵێنهكانیانیشی وه‌بیرهێنایه‌وه بۆ یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و گوتی: "له سووریادا پشتیوانی له ناوچه‌ی خۆسه‌ری، نیمچه خۆسه‌ری ناكه‌ین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشبردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سیاسییه كه پشت به دانوستانه‌كان ببه‌ستێت و گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه خوازیاری بینینی ده‌كه‌ین، سووریایه‌كی یه‌كگرتووه كه به‌شار ئه‌سه‌د رابه‌رایه‌تی نه‌كات، حكوومه‌تێكی هه‌بێت هه‌ستیار بێت به‌رامبه‌ر گه‌لی سووریا. سووریایه‌كی یه‌كگرتوو كه پشت به مه‌زهه‌بگه‌ری نه‌به‌ستێت. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه".
كیربی، باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌زانن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه كاتیان پێویسته، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه زۆر بابه‌ت هه‌ن پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ریدا، له‌به‌رئه‌وه "لێره‌دا باوه‌ڕ ناكه‌ین ناوچه‌كانی خۆسه‌ری، نیمچه خۆسه‌ری وه‌ڵامێك بن".
- "به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانیمان بۆ ئه‌و گرووپانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر دژ به داعش ده‌جه‌نگن"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان، جه‌نگاوه‌ران و ئه‌و گرووپانه ده‌كرێت كه له‌و باوه‌ره‌دان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر دژ به داعش ده‌جه‌نگن له سووریا؟ كیربی گوتی: "وه‌ك پێشتر گوتم ئه‌و پشتیوانیهمان به‌رده‌وام ده‌بێت".