Betül Yürük
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، یان کوبیش رایگەیاند "ئایندهی عێراق، ده‌وڵه‌تێكی فیدرالیی یه‌كگرتوو، دیموكرات و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. بوژانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌قامگیری، ته‌نها به حكوومه‌تێكی نوێ دڵنیایی وه‌رده‌گرێت".
یان کوبیش له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی عێراقه‌وه زانیاریی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، یان کوبیش جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده له عێراق رێكخراوی تیرۆرستیی داعش‌یش شكستی هێنابێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی له عێراق.
یان کوبیش دووپاتیکردەوە کە له عێراق سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چڕكراوه‌ته‌وه كه بڕیاره له 12ی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت و گوتی: "ئایندهی عێراق، ده‌وڵه‌تێكی فیدرالیی یه‌كگرتوو، دیموكرات و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. بوژانه‌وه‌ی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه و سه‌قامگیری، ته‌نها به حكوومه‌تێكی نوێ دڵنیایی وه‌رده‌گرێت".