Mazın Asad
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس بەمەبەستی پێکھێنانی میکانیزمێکی فرە لایەنانە بۆ چارەسەریی پرسی فەڵەستین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگەوازی بۆ لایەنەکان کرد فەڵەستین وەک ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان قبووڵ بکەن.
عەباس لەمیانی گوتارێکی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند گەلی فەڵەستین ٧٠ ساڵە لە خاکی خۆی ئازار دەکێشێت.
سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین رەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لەبارەی شکستھێنانی لە چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین و ئیسرائیلیشی بە "خۆبینینی لە سەرووی یاساکانی نێودەوڵەتی" تۆمەتبار کرد.
مەحمود عەباس جەختی لەوەش کرد کە تاکە چارەسەری کێشەی ئیسرائیل-فەڵەستین، پێکھێنانی میکانیزمێکی نێودەوڵەتی فڕە لایەنەیە.
سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس بانگەوازی بۆ لایەنەکان کرد فەڵەستین وەک وڵاتێکی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان قبووڵ بکەن و گوتیشی: "داوا لەو وڵاتانە دەکەم کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین نەناوە، ئەمە قبووڵ بکەن".