Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
تاران - AA
رابەری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی به‌ریتانیای به "چهتهییكردن" له ده‌ریادا تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگردا گرتووه كه نه‌وتی ئێرانی هەڵگرتووە و رایگه‌یاند، ئه‌مه بێ وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌کەی، عەلی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ وتارخوێنانی هه‌ینیدا كۆبووه‌ته‌وه و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیی نه‌وتی ئێرانی ههڵسهنگاندووە.
عەلی خامنەیی ره‌خنه‌ی توندی له به‌ریتانیا گرت كه له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران‌دا گرتووه و گوتی:
"به‌ریتانیا چه‌ته‌یی ده‌ریا ده‌كات و كه‌شتییه‌كه‌مان ده‌دزێت. سه‌ره‌تا تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر به‌رگی یاسایی بۆ ده‌دوورن. ئێران و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م رژێمه هه‌یه، ئه‌م شه‌یتانییه بێ وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه. كه كات و شوێنی خۆی هات، وه‌ڵامی پێویست ده‌درێته‌وه".
خامنه‌یی وڵاتانی خۆرئاوای به خۆبه‌زلزان له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "هۆكاری مانه‌وه‌ی كێشه جددییهكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌یه خۆبه‌زلزانن. ئه‌گه‌ر وڵاتی به‌رامبه‌ریان لاواز بێت ئه‌و خۆبهزلزانییهیان ئه‌نجامی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانن و له رووی راسته‌قینه‌ی وڵاتی به‌رامبه‌ریان تێ بگه‌ن ئه‌وا شكست ده‌هێنن".
عەلی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف شاره‌زای مامه‌ڵه دیپۆماتییهكانه و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ره‌چاوی به‌ڵێننامه‌كانیان نه‌كردووه و گوتی: "ئێمه به زیاده‌وه پابه‌ندبووین به بهڵێننامهكانهوه، ئێستا له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌نێن. هه‌ی بێچاووڕووینه! ئێوه ١١ به‌ڵێنتان نه‌برده سه‌ر و ئێمه ته‌نها ده‌ستمان كردووه به كه‌مكردنه‌وه، بێگومان ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت".